24 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2020
به‌دلیس- AA
ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌نێو سرووشتدا كات به‌سه‌ربه‌رن، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغی ئاساییبوونه‌وه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنادا، ده‌ستیان به سه‌ردانكردنی كه‌نداوه بچووكه‌كانی ده‌ریاچه‌ی وان، كردووه‌ته‌وه.
ده‌ریاچه‌ی وان كه به ئاوی شین، كه‌نداوه بچووكه بێهاوتاكانی و دیمه‌نه دڵڕفێنه‌كه‌ی، بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و كه‌سانه‌ی خولیایان سروشته و له‌دوای هه‌ڵگرتنی سنوورداركردنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناش، كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریاچه‌كه، جارێكی دیكه جموجۆڵی به‌خۆوه بینییه‌وه.
ئاره‌زوومه‌ندانی سروشت كه له پارێزگا جیاوازه‌كانه‌وه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئاگاداری یه‌كترن،له گوندی رهشادییهی سه‌ربه شارۆچكه‌ی تاتڤان كۆبوونه‌ته‌وه و له‌به‌رامبه‌ر دیمه‌نی ناوازه‌ی ده‌ریاچه‌كه‌دا خیوه‌تیان هه‌ڵداوه و به سروشتدا ده‌گه‌ڕێن.
یه‌كێك له ئاره‌زوومه‌ندانی سروشت، ئیسماعیل سۆیاڵپ له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغی ئاساییبوونهوهدا، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك چالاكی كردووه.
ئیسماعیل سۆیاڵپ باسی له‌وه كرد لە وان-ه‌وه چووه و به‌شداریی له هه‌ڵدانی خیوه‌ت له به‌دلیس كردووه و گوتی:
"له گوندی رهشادییه سه‌رجه‌م تیمه‌كه یه‌كمان گرت. له كه‌نداوه بچووكه جوانه‌كانی رهشادییهدا رۆژمان كرده‌وه. شه‌و ئاگرمان كرده‌وه له ده‌وری دانیشتین و گفتوگۆمان كرد. لێره‌وه ده‌چینه ده‌ریاچه‌ی نه‌مرود و له‌وێشه‌وه بۆ وان. كه‌سانێك لێره ده‌مێننه‌وه له خیوهتهكاندا. له ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی وان شوێنی زۆر جوان و دڵڕفێن هه‌ن. هاتین و به‌سه‌رمان كردنه‌وه".
گه‌ڕیده، مه‌ناف ئه‌جه كه به توركیادا ده‌گه‌ڕێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ماوه‌ی دوو رۆژه له گونده‌كه خیوه‌تیان هه‌ڵداوه و گوتی: "ئێره یه‌كێكه له شوێنه جوانەكانی تاتڤان. چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هه‌مووان بێن و لێره خێوه‌ت هه‌ڵبده‌ن. به یاوەری قسه‌ی خۆشی ئه‌و براده‌رانه‌ی كه هاتوون، خیوهتمان هه‌ڵداوه. زۆر خۆشمان رابوارد".