Sidar Can Eren
20 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2023
دێرسیم - AA
لە سرووشتی سەوزی تونجەلی لە دوای بارانبارین سەدان جۆر پەپولە دەرکەوتن.
سرووشتی شارەکە کە وەرزی زستانی بەبێ باران بردە سەر و لە مانگەکانی ئایار و حوزەیراندا باران بەخوڕی دەباری بووژایەوە.
لەگەڵ بارینی باران رێژەی گژوگیا زیادبوو و چیا و دارستانەکان بە رووەکی جواروجۆر داپۆشران.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماشدا ژمارەیەکی زۆر جۆری پەپوولە لە ناوەندی شارەکە و شارۆچکەکان بەدی کران.
پەپوولەکان بە باڵە رەنگاورەنگەکانیان سەرنجیان بۆخۆیان رادەکێشا و لەسەر رووەکەکانی کەناری ئاوەکان یان گوڵی نێو کێڵگەکان وێنەیان دەگیرا.
هاوکات پێشتر نزیکە ١٣٠ جۆر پەپوولە لە شارەکە تۆمارکراوە.