Mazin Majeed Asaad Baqal,Abdullah Shukur
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
ھەولێر - AA
رێکخراوی مانگی سووری تورکی ھاوکاری مرۆیی گەیاندە، ١٥٥ منداڵی بێناز و خانەوادەکانیان لە ئاوارەکانی مووسڵ کە لە کەمپی بەحرکەی شاری ھەولێر نیشتەجێن.
سەرکۆنسولی تورکیا لە شاری ھەولێر، ھاکان کاراچای بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بە ھەماھەنگی مانگی سووری تورکی و مانگی سووری عێراقی لقی ھەولێرھاوکاری مرۆییان گەیاندووەتە ١٥٥ منداڵی بێناز و خانەوادەکانیان لە ئاوارەکانی مووسڵ کە لە کەمپی بەحرکەی شاری ھەولێر نیشتەجێن.
هاکان کاراچای راشیگەیاند، تورکیا دەستی ھاوکاری گەیاندووە بە سەرجەم ئەوانەی کە پێویستییان بە یارمەتییە لەھەر شوێنێکی جیھان و گوتی: "ئێمە ئەو ھاوکاریانە بەبێ رەچاوکردنی ئایین، باوەڕ، رەگەز و نەتەوە دابەش دەکەین".
ناوبراو راشیگەیاند کە تورکیا خاوەن رابردوویەکە کە جێگەی شانازییە لە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی و ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتەکەی یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ھاوکاری لە جیھان پێشکەشکردووە.