Ramal Mahmood
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
مووش – AA
بەهۆی شەپۆلی سەرماوسۆڵە، دەریاچەی هامورپەتی سەربە شارۆچکەی ڤارتۆی لە مووش بەستوویەتی، بەڵام وێڕای ئەمەش ژمارەیەک لە ماسیگران دەستبەرداری کارەکەیان نەبوون و بەبڕینی پارچە سەهۆڵی زوقمگرتووی سەر دەریاچەکە سەرقاڵی راوە ماسین.
دەریاچەی هامورپەت دوو هەزار و ١٤٩ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و، بەئەستوورایی ٣٠ سانتیمەتر توێژاڵی سەهۆڵ لەسەر دەریاچەکە درووست بووە. ماسیگران دوای بڕینی پارچە سەهۆڵی زوقمگرتووی سەر دەریاچەکە سەرقاڵی راوە ماسین و لە رێگەی تۆڕەوە رۆژانە چەندین کیلۆ ماسی دەگرن.