Gökhan Kavak,Hemın Othman Mohammed
15 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
ئابوجا - AA
باڵیۆزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ی جیهانی، گۆردن براون، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له نایجیریا نزیكه‌ی 11 هه‌زار منداڵ به‌هۆی شه‌ری ناوخۆیی و هه‌ژارییه‌وه نه‌یانتوانیوه بخوێنن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی نایجیریا NAN، براون رایگه‌یاند: "له نایجیریا به‌تایبه‌تی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته نزیكه‌ی 11 ملیۆن منداڵ نه‌یانتوانیوه بخوێنن".
براون ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتیوان بووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له نایجیریا و، به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نایجیری بۆ باشكردنی هه‌ل ومه‌رجه‌كانی خوێندن.
گۆردن براون باسی له‌وه كرد كه هێشتا به‌ربه‌ستی زۆر هه‌ن به‌تایبه‌تی له‌به‌رده‌م كچاندا بۆ خوێندن و، رووداوی رفاندن زۆر روویداوه و، گوتی: "زۆربه‌ی كچان به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدی ده‌ڕفێندرێن و، جارێكی دیكه ناگه‌ڕێنه‌وه".