ئەمڕۆ ٦ی شوباتی ٢٠١٤ دایك و باوكانی منداڵانی ئۆتیزم بە ھاوكاری كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری ھەولێر خۆپێشاندانێكیان رێكخست و چەند داواكارییەكیان ئاراستەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كر بۆ زیادكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەو منداڵانە؛ بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیران ھیج كەسێك وەلامی داواكارییەكانیان نەدایەوە.
بەرێوەبەری كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان ماجد نوری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "زیاتر لە ٧٠٠ منداڵی ئۆتیزم لە ھەرێمی كوردستان ھەیە كە حكومەتی ھەرێمی كوردستان داواكارییەكانی دایك و باوكانی منداڵانی ئۆتیزمی جێبەجێ نەكردوە بە جورێك گلەیی و گازندەی زۆرمان ھەیە لە وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتی كە ھیچیان تا ئێستا پرۆژەیەكی تایبەتیان بۆ خزمەتكرنی منداڵانی ئۆتیزم دانەناوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.