Hakan Sarı
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2021
وان- AA
دوورگەی کوزو لە پارێزگای وان یەکێکە لەو شوێنانەی کە بە بڕیاری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک ناوچەیەکی پارێزراو راگەیەندراوە و بە دیمەنە سروشتییە دڵڕفێنەکەی بەناوبانگە.
هەروەها چەندین جۆری باڵندەی جۆراوجۆر لەم دوورگەیەدا دەژین و شوێنەواری پەرستگایەکی دێرینیشی تیادا دۆزراوەتەوە، هەموو ئەمانەش وا دەکەن ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی ئەم دوورگەیە بکەن.
یەکێک لە گەشتیارەکان، بە ناوی تانەر ئاڤجی کە یەکەم جاریەتی بێتە دوورگەی کوزو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەم دوورگەیە کەشێکی فێنک و دیمەنێکی سروشتیی سەرسوڕهێنەری هەیە و چەندین جۆری باڵندە لێرە دەژین، ئێمەش هەلی ئەوەمان بۆ رەخسا کە بیانبینین، هەروەها لەسەر بەرزترین شوێنی دوورگەکە شوێنەواری پەرستگایەکی دێرین هەیە، ئەم دوورگەیە بە ئەندازەی دوورگەی ئاکدەمار مێژوویی و سەرنجڕاکێشە".