Necat Hazar,Hemın Othman Mohammed
27 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2017
وان - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی پشیله‌ی وان له زانكۆی یوزونجو یڵ، پرۆفیسۆر دکتۆر عه‌بدوڵلا كایا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پلانیان هه‌یه له‌م كه‌شوهه‌وا گه‌رمه‌دا مه‌له به پشیله‌كانی ناوه‌نده‌كه بكه‌ن به مه‌به‌ستی فێنككردنهوهیان.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، پرۆفیسۆر دکتۆر عه‌بدوڵلا كایا باسی له‌وه كرد كه له وه‌رزی هاویندا پشیله‌كانیش كهوتوونهتهبهر كاریگه‌ری نه‌رێنی گه‌رما.
گوتیشی: "تۆمار هه‌یه كه پشیله‌كانی وان له گه‌رمادا له چه‌مه‌كاندا مه‌له‌یان كردووه. ئێمه ناتوانین مه‌له به هه‌موو ئه‌و پشیلانه بكه‌ین له چه‌مدا. ده‌توانین له ناوه‌نده‌كه‌دا مه‌له‌وانگه‌یان بۆ بكه‌ینه‌وه و به مه‌به‌ستی فێنككردنهوهیان. بیرۆكه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌یه".
كایا باسی له‌وه كرد كه له ئێستادا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشیله‌كان به هه‌وای سپلیت فێنك بكه‌نه‌وه و، گوتی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین پله‌ی گه‌رمای شوێنی ژیانی پشیله‌كان له 22 پله‌ی سه‌دیدا رابگرین. هه‌وڵ ده‌ده‌ین دۆخێكیان بۆ دروست بكه‌ین كه به ئاسووده‌یی تیایدا بژین".