Hemn Baban
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
کرککالە - AA
چیاکانی یڵدز دەکەوێتە ناوەڕاستی دارستانەکانی "ئیسترانجەلار" کە بە یەکێک لە ناوچە پڕەکانی تورکیا لە دارودرەخت دەناسرێتەوە، ھەروەھا بارینی بەفر لەم ناوچەیە کەشوھەوای پاییز و زستانیش پێکەوە نیشان دەدات.
بەڕێوەبەری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری پاریزگای کرککالە، نەجمی ئاسان لە لێدوانێکدا دەڵێت زۆرێک لە گەشتیارانی تورکیا و بیانییەکانیش بەچڕی بەرەو ئەو ناوچەیە دێن ئەوەش بەتایبەت بۆ بینینی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی چیاکانی یڵدز و دارستانەکانی "ئیسترانجەلار".
ئەو بەرپرسە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتیشی: "ئەفسوناوی چیاکانی یڵدز و دارستانەکان مایەی دڵخۆشی و دڵنیاییە لە دەروونی ئەوانەی دێن بۆ ناوچەکەمان کە دیمەنەکانی زۆر دەگمەنن".
چیاکانی یڵدز یەکێکە لە چیا بە ناوبانگەکانی تورکیا و لە زستاناندا دیمەنی زۆر نایابی ھەیە بەتایبەت لە کاتی بارینی بەفردا و چیاکە لە ئیستانبولەوە درێژ دەبێتەوە تا بولگاریا.