Savaş Güler
03 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2022
كۆنیا – AA
مهڕهكێوییهكانی ئانادۆڵو كه ره‌گه‌زێكی تایبه‌ته به توركیا به گرنگیپێدانی زۆره‌وه له ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ژیانی كێویی بۆزداغ كه رووبه‌ره‌كه‌ی ٦٠ هه‌زار هێكتار زه‌وییه له پارێزگای كۆنیا ژیانیان ده‌پارێزرێت.
ئه‌م مهڕهكێوییانه كه به گرووپ له چۆڵایییهكانی ئه‌و زنجیره چیایه‌دا ده‌ژین كه هەزار بۆ هەزار و ٧٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه، بۆ زیادبوونی ژماره‌یان و زاوزێكردنیان ٢٤ كاتژمێر له‌ژێر چاودێریی كامێرادان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی هه‌شته‌می پاركه‌كان و پاراستنی سروشت، گولته‌كین ئاكسان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ژیانی كێوی بۆزداغ مهڕهكێوییهكانی ئانادۆڵو ژماره‌یان زیادی كردووه و به‌شێكیان بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی توركیا ره‌وانه كردوون.
گولته‌كین ئاكسان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جگه له‌وه‌ی ژیانی مهڕهكێوییهكان ده‌پارێزن و ده‌رفه‌تی زاوزێ و زیادبوونی ژمارانه‌ی ئه‌و مهڕهكێوییانه ده‌ڕه‌خسێنن، هه‌روه‌ها له كاتی به‌فرباریندا خۆراكیشیان بۆ دابین ده‌كه‌ن و گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی زستانی ئه‌مساڵ سه‌خت بوو تا ئێستا نزیكه‌ی ١٦ تۆن كا و وێنجه‌مان بۆ مهڕهكێوییهكان دابین كردووە، ساڵی رابردوو نزیكه‌ی ٦٠ تۆنمان بۆ دابین كردبوون".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی هه‌شته‌می پاركه‌كان و پاراستنی سروشت به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ئێستادا، زیاتر له ٧٠٠ مهڕهكێوی له ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ژیانی كێویی بۆزداغدا هه‌ن، گوتی: "به‌پێی له‌باری كه‌شوهه‌وای پارێزگاكان ژماره‌ی ئه‌و مهڕهكێوییانهی لێره زیاد ده‌كه‌ن بۆ پارێزگاكانی دیكه ره‌وانه‌یان ده‌كه‌ین. بۆ نموونه ٢٠ مهڕهكێوییمان بۆ ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ژیانی كێویی قه‌ره‌داغ له پارێزگای كارامان ره‌وانه كردووه و ئێستا ژماره‌یان بۆ سه‌رووی ٢٠٠ مهڕهكێوی به‌رز بووه‌ته‌وه".
گولته‌كین ئاكسان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ده‌یه‌ی شەشەمی سه‌ده‌ی رابردوو ژماره‌ی مهڕهكێوییهكانی ئانادۆڵو بۆ خوار ٤٠ مهڕهكێوی دابەزیبوو و گوتی: "ئه‌وكاته مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بوو ئه‌م جۆره مهڕهكێوییه نه‌مێنێت، به‌ڵام له ئاكامی ئه‌و كارانه‌ی له‌م پێناوه‌دا ئه‌نجام دران، ئێستا ژماره‌ی مهڕهكێوییهكان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی هه‌زار سه‌ر، ئیدی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر لەناوچوونی ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه كێوییه نه‌ماوه".