Ramal Mahmood
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
ئەرزەڕۆم – AA
پێشبینی دەکرێت لە شەودا بەفر بەشێوەی پچڕ پچڕ لە ئەرزەڕۆم، ئەردەخان، قەرس، ئیدر و ئاگری ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی تورکیا رایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت ئاسمانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە رۆژدا هەوراوی بێت و لە شەویشدا بەفر بەشێوەی پچڕ پچڕ لە ئەرزەڕۆم، ئەردەخان، قەرس، ئیدر و ئاگری ببارێت.
نزمترین پلەکانی گەرما لە شەودا لە قەرس ٢٧، لە ئەردەخان ٢٦، لە ئاگری ٢٠، لە ئەرزەڕۆم ١٦، لە ئەرزنجان ٧، لە ئیدر ٧ و لە دێرسم ٤ پلەی ژێر سفری سەدی، تۆمار کران.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما بەدرێژایی رۆژ لە شاری دێرسم ٧ و لە ئیدر ٤ و لە ئەرزنجان ٣ پلەی ژێر سفری سەدی بێت و لە هەریەک ئەرزەڕۆم، ئاگری، قەرس و ئەردەخان لەنێوان ٣ و٤ و ٥ و ٨ پلە تۆمار بکرێن.
کەڵەکەبوونی بەفریش لە ئاگری ٧٠ سانیتیمەتر و لە ئەرزەڕۆم ٤٠ سانتیمەتر و لە قەرس ٢٨ سانتیمەتر و لە ئەردەخان ١٨ سانتیمەتر، ئیدر ٨ سانتیمەتر و لە دێرسم گەیشتە ٤ سانتیمەتر.