29 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2020
ئیستانبوڵ ــ AA
تووشبوونی كۆرپەیەك كە تەمەنی 35 رۆژە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای خۆراسان رەزەوی باكووری رۆژهەڵاتی ئێران، تۆماركرا.
ئاژانسی هەواڵیی تەسنیم لە سەرۆكی زانكۆی گونابادی پزیشكی، جەواد بازلی گواستووەتەوە، كۆرپەیەك كە تەمەنی 35 رۆژە بەهۆی هەناسەسوارییەوە، هێنراوە بۆ نەخۆشخانە.
جەواد بازلی باسی لەوەشكرد كە لەئێستادا، رەوشی كۆرپەكە جێگیرە و بەرەو باشی دەچێت.
بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە دوو هەزار و 640 كەس.