Zehra Ulucak,Behlül Çetinkaya
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا لەسەرانسەرى جيهاندا، گه‌یشتووه‌ته ١٣ مليۆن و ٤٩ هەزار و ١٠٦ کەس.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، ٥٧١ هەزار و ٨٠٧ كەس و حه‌وت مليۆن و ٥٩١ هەزار و ٩١٣ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی "Worldometer" له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، چوار ملیۆن و ٨٨٥ هه‌زار و ٣٨٦ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.
ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گيانلەدەستدانی بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی تۆماركردووە كه سێ ملیۆن و ٤١٣ هه‌زار و ٩٩٥ تووشبووی په‌تاكه‌ی هه‌یه و ١٣٧ هه‌زار و ٧٨٢ كه‌سی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.