Gamze Türkoğlu Oğuz,Muhammed
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
له به‌ڕازیل كه دووه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ری په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی له‌سه‌ربێت له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٢١ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، به گیانله‌ده‌ستدانی ٩٢١ كه‌سی دیكه كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٨ هه‌زار و ٧٧٢ كه‌س، هه‌روه‌ها ٢٨ هه‌زار و ٥٣٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، دوو ملیۆن و ٧٤ هه‌زار و ٨٦٠ كه‌س.
ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره كه تیایدا ٤١٢ هه‌زار و ٢٧ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٩ هه‌زار و ٦٤٧ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له سه‌رانسه‌ری به‌ڕازیل یه‌ك ملیۆن و ٣٤٢ هه‌زار و ٣٦٢ تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
په‌یمانگای جوگرافیا و ئاماری به‌ڕازیل، بڵاوی كرده‌وه كه چوار ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س نیشانه‌كانی وه‌ك له‌ده‌ستدانی تام و بۆن، كۆكه و به‌رزی پله گه‌رمی له‌شیان هه‌بووه كه هاوشێوه‌ی نیشانه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٧٨ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٨ هه‌زار ٨٨٨ كه‌س.
هاوكات حه‌وت هه‌زار و ٦١٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٣٣٨ هه‌زار و ٩١٣ حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها تا ئێستا ٢١٣ هه‌زار و شه‌ش تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
له مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاری رابردوودا. بۆ یه‌كه‌مجاریش له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
- هیندستان
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، ٥٤٣ كه‌سی دیكه به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٢٦ هه‌زار و ٨١٦ كه‌س، ٣٨ هه‌زار و ٩٠٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، یه‌ك ملیۆن و ٧٧ هه‌زار و ٦١٨ كه‌س، هه‌روه‌ها تا ئێستا ٦٧٧ هه‌زار و ٤٢٢ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.