Fakhradin Ibrahim Mohammad
11 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2020
هەولێر - AA
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت کە هەر شوێنێک پابەند نەبێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لە راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر هاتووە "هەموو ئەو شوێنانەی کراونەتەوە و کاردەکەن دەبێت پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا، هەر شوێنێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
پارێزگای هەولێر جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و پێویستە هاووڵاتییان زۆر بەهەستیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەباڵغەکان و دەستکێش و دەمامک ببەستن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، یانەکانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەکێشان، شوێنەکانی مەساج، هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، هۆڵەکانی پرسە، دانانی پرسە بەداخراوی دەمێننەوە و سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان قەدەغەیە.