Muhammed Ali Kamal
14 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2020
سلێمانی- AA
له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردوودا له سلێمانی ٤٣٢ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاكبوونه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی، یاد نه‌قشبه‌ندی ئاشكرایكرد له‌ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردوودا له سنووری پارێزگاكه ٤٣٢ تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یاندا نه‌ماوه.
یاد نه‌قشبه‌ندی سه‌باره‌ت به چۆنێتیی دابه‌شبوونی ئه‌و ٤٣٢ حاڵه‌ته‌ی چاكبوونه‌وه به‌سه‌ر ههفتهكاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ١٤٧ حاڵه‌تیان له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌م و ٢٨٥ حاڵه‌تیان له دوو هه‌فته‌ی دووه‌مدا بووه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئێستا، ١٤٧٥ حاڵه‌تی تووشبوون له پارێزگای سلێمانی تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه ٦١٩یان چاكبوونه‌ته‌وه و ٤١یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا ٨١٥ كه‌یسی چالاك كه هه‌ڵگرن ڤایرۆسه‌كه‌ن، له پارێزگاكه هه‌ن.