Emel Gözellik
20 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە سەرانسەری جیھان چاکبوونەتەوە، ٦٤٠ ھەزاری تێپەڕاند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer" بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە سەرانسەری جیھان چاکبوونەتەوە، ٦٤٠ ھەزار و ١٠٧ کەسی تێپەڕاند.
ھاوکات لە وڵاتی چین کە سەرچاوەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکەیە، ٧٧ ھەزار و ٨٤ کەس لەو نەخۆشییە چاکبوونەتەوە.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین نەخۆش تیایاندا چاکبووەتەوە بەم شێوەیەیە: لە ئەڵمانیا ٩١ ھەزار و ٥٠٠ کەس، لە ئیسپانیا، ٨٠ ھەزار و ٥٨٧ کەس، لە ئەمریکا ٧١ ھەزار و ٤٨٩ کەس، لە ئێران ٥٩ ھەزار و ٢٧٣، لە ئیتاڵیا ٤٨ ھەزار و ٨٧٧ کەس و لە فەڕەنساش ٣٦ ھەزار و ٥٧٨ کەس چاکبوونەتەوە.
لە سەرانسەری جیھان ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٤٤٢ ھەزار و ٢٦٤ کەس و هاوکات ١٦٧ ھەزار و ٨٩٣ کەس بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە سەرتاسەری جیھان گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێستادا ملیۆنێک و ٦٣٤ ھەزار و ٢٦٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا لەژێر چارەسەرییدان.