Heman Hussein Yaseen
14 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2020
ههولێر - AA
لە چوارچێوەی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان قەدەغەی ھاتوچۆی لە ھەریەک لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی راگەیاندووه و ھاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانن.
لە کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردووەوە قەدەغەی ھاتوچۆ راگەیاندراوە و سەرجەم رێگاکان داخراون و خەڵک لە ماڵەکانیان نەھاتوونەتەدەر.
قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر راگەیاندراوە و سەرجەم ھێزە ئەمنی و تەندروستییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و جموجۆڵ لە سەنتەری شارەکان بە ھەموو شێوەیەک وەستاوە، ئەم رێکارە رۆژنامەنووسان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناگرێتەوە.