Sarmand Hameed
19 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ١٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ١٠ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران".
بەپێی راگەیەنراوەکە، یەکێک لە تووشبووەکان پیاوێکی تەمەن ٤٤ ساڵە کە تووشبووی نوێیە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە و دانیشتووی گەڕەکی قەتەوی شاری هەولێرە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، نۆ تووشبووەکەی دیکە لە پارێزگای سلێمانی کە چواریان ئافرەتن تەمەن ٥٣، ٥٢، ٢٩ و٢٤ ساڵ و چواریان پیاون تەمەن ٥٣، ٣٦، ٣٤ و٣٠ ساڵ و کچێكی گەنجی تەمەن ١٥ ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە هەشت لە تووشبووەکانی سلێمانی بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەکێکیان تووشبووی نوێیە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە.