Heman Hussein Yaseen
08 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2020
ھەولێر- AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبوواندا، ١٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە دەڤەری گەرمیان تۆمارکران.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستییدا ھاتووە "نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون"
بەپێی ئەو ئامارانەی کە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردوونەتەوە، تا ئێستا ھەزار و ٣٢٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) بوون، لەنێویاندا ٢٦ مردن ھەیە و٤٥٨ نەخۆش چاکبووەتەوە و ئێستا ٨٤٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.