دهۆک.. پڕۆژەیەکی ئەسپسواریی وەرزش و سروشت کۆدەکاتەوە
بۆ یەکەمجار لە پارێزگای دهۆک، فێرگەیەکی ئەسپسواریی کراوەتەوە کە نەک تەنھا خولی فێربوونی وەرزشی پێشکەش دەکات، بەڵکو بووەتە جێگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و ھۆکارێکە بۆ بووژانەوەی زیاتری کەرتی گەشتیاریی لە ناوچەکەدا.