ئیزمیر
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی شیرینییه‌كان له‌توركیا هۆشداریی دایه دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی نزیكبوونه‌وه له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زان، چوكلێت و شیرینه‌مه‌نیی جۆراو جۆر خراونه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه كه‌مه‌رجی ته‌ندروستییان تێدا نییه.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌ست نیشانیكردووه چوكلێت و شیرینه‌مه‌نی هه‌رزان و ههڵچڕاو، به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رجه سه‌پێنراوه‌كانی ته‌ندروستییان تێدا نییه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی شیرینییه‌كان (شه‌مزی كۆپوزی) هوبارهیهوه قسه‌ی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ كرد‌و گوتی " له‌به‌ره جه‌ژندا ده‌ركه‌وتووه كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می ناته‌ندروستی چوكلێت و شیرینه‌مه‌نی خراونه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه كه مه‌رجی ته‌ندروستییان تێدا نییه ده‌بێ هاووڵاتیانی توركیا بیانناسنه‌وه و نهیانكڕن"
شه‌مزی زیاتر گوتی " هاووڵاتیان ده‌توانن به بهراروردكردنی نرخه‌كانیان باشی و خراپی كوالێتی شیرینهمهنییهكان هه‌ڵسه‌نگێنن چونكه جیاوازی زۆری هه‌یه له‌چاو به‌رهه‌مه‌كانی دیكهداو مه‌ترسیی هه‌یه خه‌ڵكی به‌خواردنی جۆره خراپه‌كان ژاراویی ببن"