اربیل
له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولله له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركووك، 7 گه‌نج كوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك له لێدوانێكی بۆ AA رایگه‌یاند:" له كاژێر 21.45 چه‌ند چه‌كدارێك له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی كه‌یا سپۆرتاچ له گه‌ڕه‌كی شاری نه‌سر له‌به‌رده‌م سوپه‌ر ماركێتی (موهه‌ند) ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵه گه‌نجێك كرد له ئه‌نجامدا 3 گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستدا و 4تریش برینداربوون".
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زانیاری زیاتری له‌باره‌ی ته‌قه‌كه‌ران ئاشكرا كرد:" ئۆتۆمبێلی ته‌قه‌كه‌ران هه‌ڵگری ژماره‌ی كه‌ركووك بووه، پاش ته‌قه‌كردن به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون، له ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كان له‌هه‌وڵێ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنیان دانه".
به گوێره‌ی ئه‌و شایتهحاڵانهی له شوێنی رووداوه‌كه بوون 2 له قوربانیه‌كان بران و ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ر ده‌ستڕێژی گولله كه‌وتوون له 35 ساڵ تێپه‌ڕ ناكات. هه‌روه‌ها ئه‌و شایه‌تحاڵانه ده‌ڵێن:" هه‌موو ره‌مه‌زانێك له‌و شه‌قامه ده‌ستڕێژی گولله له گه‌نجه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان هیچ كه‌سێك له ته‌قه‌كه‌ران ده‌ستگیر بكه‌ن".