Ata Ufuk Şeker
21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2020
داڤۆس – AA
ئەمڕۆ سێشەممە، كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له شارۆچكه‌ی داڤۆس له سویسرا به به‌شداری سیاسه‌تمه‌داره كاریگه‌ره‌كانی جیهان و خاوه‌نكارانی به‌ناوبانگ به ناوی "لایه‌نه‌كانی جیهانێكی گونجاو و به‌رده‌وام" ده‌ست پێ ده‌كات.
٥٠ه‌مین كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵ له ٢١-٢٤ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به به‌شداری سێ هه‌زار خاوه‌نكار، سیاسه‌تمه‌دار، مامۆستای زانكۆ و نوێنه‌رای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی. له میانی كۆڕبهنهدهكهدا تاوتوێی چه‌ندین ته‌وه‌ری جیاواز ده‌كرێت وه‌ك پێشهاته‌كانی جیهان، نایه‌كسانی داهات، جه‌مسه‌رگیری سیاسیی، كێشه‌ی ژینگه و ئاووهه‌وا، ره‌وشی ئابووری جیهانی، سه‌رمایه‌داریی هاوپشكی، گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام، ته‌كنه‌لۆجیا، بازرگانی و چواره‌مین شۆڕشی پیشه‌سازی. له‌و میانه‌یه‌دا نزیكه‌ی ٤٠٠ كۆبوونه‌وه‌ی كراوه و داخراو ئه‌نجام ده‌درێن.
زیاتر له سه‌رۆك و سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی ٥٠ ده‌وڵه‌ت به‌شداری له لووتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاستی باڵادا به‌شداری له لووتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری بازرگانی، روخسار په‌كجان و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی، موراد ئویساڵ به‌شداری له لووتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی یاوەری بەشدار دەبن و لە چوارجێوەی کۆڕبەندەکەدا لەگەڵ چەندین کەسایەتی و سەرکردەی سیاسی کۆدەبێتەوە.