Bahattin Gönültaş
26 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2021
بەرلین - AA
هەناردەکردنی چەک و پێداویستی سەربازیی لە ئەڵمانیا ئەمساڵ گەیشتە ٩،٠٤ ملیار یورۆ و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد.
ئاژانسی هەواڵیی ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە، وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێکردنی پەرلەمانتارێکی سەربە پارتی چەپ (Die Linke)دا، باسی لەوە کرد کە حکوومەت ئەمساڵ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازیی بە بەهای ٩،٠٤ ملیار یورۆ.
بەوەیش ئەڵمانیا لە ٢٠٢١دا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردەوە لە فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازییدا.
پێشتر بەرلین لە ساڵی ٢٠١٩دا، بە بەهای ٨،٠٢ ملیار یورۆ چەک و پێداویستی سەربازیی فرۆشتبوو.
لە وەڵامەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەمساڵ ئەڵمانیا زۆرترین چەک و پێداویستی سەربازیی بە میسر فرۆشتووە.
بەرلین رەزامەندی نیشانداوە بە فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازیی بە میسر، بە بەهای ٤،٣٤ ملیار یورۆ.