Ahmet Emin Dönmez
26 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2021
یائوندێ - AA
لە ئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەناو چێشتخانەیەکدا لە شاری بێنی رۆژهەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، پێنج کەس کوژران.
بەپێی میدیای کۆنگۆی دیموکرات، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەناو چێثشتخانەیەکدا لە شەقامی نیامویسی کە یەکێکە لە جەنجاڵترین شەقامەکانی شاری بێنی سەربە ویلایەتی کیڤوی باکوور روویداوە.
بەگوێرەی ئامارە بەراییەکان لە تەقینەوەکەدا، پێنج کەس کوژراون ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون.
بریندارەکان گواستراوتەنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
بەهۆی ئەوەی تەقینەوەکە لە دوای رێوڕەسمێکی ئایینی کریسمیس روویداوە کە چێشتخانەکە جەنجال بووە، پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییان دەکرێت.