Belgin Yakışan Mutlu
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی ئەمڕۆ، بەهای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی بە دابەزین دەستی پێ کرد، بەهای یەک دۆلار بەرامبەربە ٨،٥١ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نزمترین ئاستی مامهڵهپێكراوی دۆلار به‌رامبه‌ربە لیره ٨،٥٤٤٥ لیرە بوو و به‌رزترین ئاستیش ٨،٥٧٨٤ لیرە بوو، هەمان رۆژ نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی پێشتری سەدا ٠،١ دابەزی رۆژەکەی بە ٨،٤٤٤٥ لیرە تەواو کرد.
ئەمڕۆ دوای ئەوەی سەرلەنوێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ربە لیره‌ی توركی بە دابەزین دەستی پێ کرد له كاتژمێر ١٠:٣٠ەوە به به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥ لە خوارەوە بوو و یەک دۆلار بەرامبەربه ٨،٥١٤٠ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
لە هەمان کاتدا بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ، به‌های یورۆ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١ دابەزینی به‌خۆیه‌وه بینی و یەک یورۆ بەرامبەربه ١٠،١٢٠٥ لیرە بوو، پاوه‌ندیش سەدا ٠،١ بەهاکەی لەدەست دا و به ١١،٨٧٢٠ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.