Rawan Subhi Obaiullah
07 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2026
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دەرکرد.
بەپێی بڕیارەکە، نرخی فرۆشتنی ھەر دۆلارێک بۆ ھاووڵاتییان بە ١٥٢٠ دینار (واتا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ ھەزار دینار) دیاریکرا و ڕاگەیەندرا کە لە ئەمڕۆوە (٧ی تشرینی یەکەم) دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە بەپێی ماددەی ٥٦ لە یاسای بانکی ناوەندیی عێراق، دیاریکردنی نرخی دراو بە دەسەڵاتێکی ڕەھای ئەو بانکە دادەنرێت, ھەرچەندە پێشتر لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٣ بانکی ناوەندی خۆی بڕیاری گۆڕینی نرخەکەی دابوو، بەڵام ئەمجارە بڕیارەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە.