Elif Gültekin Karahacıoğlu, Damla Delialioğlu Demirtaş
07 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2026
بەهۆی دۆزینەوەی کاریگەریە ناهێڵییەکان و خۆهاندەری (ئۆتۆکاتالیز) لە پێکهاتنی ئۆرگانیکی لاسەنگدا، خەڵاتی نۆبڵ له بواری کیمیا بۆ ساڵی ٢٠٢٦، بەخشرایە هەریەک لە هێنری بی کاگان و کێنسۆ سۆئای.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەکادیمیای شاهانەی زانستەکانی سوید، براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ له بواری کیمیا بۆ ٢٠٢٦ ڕاگەیەندرا.
کاگان و سۆئای بەهۆی بەشداریان لە دۆزینەوەی کاریگەریە ناهێڵییەکان و خۆهاندەری لە پێکهاتنی ئۆرگانیکی لاسەنگدا، بوونە خاوەنی ئەم خەڵاتە.
لێکۆڵینەوە و کارەکان لەم بوارەدا، بەتایبەت لە بەرهەمهێنانی دەرمان و ئەو گەردیلانەی لە ڕووی بایۆلۆجییەوە کاران، گرنگی و بایەخێکی زۆریان هەیە.
هێنری بی کاگانی فەڕەنسی (لەدایکبووی ١٩٣٠) و کێنسۆ سۆئای ژاپۆنی (لەدایکبووی ١٩٥٠) دوو زانای دیاری بواری کیمیای ئۆرگانیکن، کە دەستکەوتی گەورەیان لە دۆزینەوەکانی تێکەڵکردنی کیمیاییدا پێشکەش کردووە.