Heman Hussein Yaseen
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ھەرێمی کوردستان، بە فەرمانی وزاری ژمارە ١٧٧٣ ی ڕێکەوتی ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦ دەرکردووە و تێیدا بڕیارییداوە بە، بەنزینی سامانە سرووشتییەکان بە کوالێتی نۆرمال دابەشدەکرێت بەسەر ھاووڵاتییان و نرخی فرۆشتن بۆ ھەر لیترێک بریتییە لە ٧٥٠ دینار.
لە بڕگەیەکی دیکەی فەرمانەکەدا کە بە واژووی وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، کەمال محەمەد ساڵح دەرچووە، ئاماژە بەوەکراوە کە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرمالی تیجاری بریتیی دەبێت لە ٨٥٠ دینار و بڕیارەکە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دوای ئەوە دێت کە لەماوەی ھەفتەی ڕابردوودا، نرخی بەنزین بۆ ھەر سێ جۆرەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببووەوە و نرخی لیترێک بەنزینی نۆرمالی تیجاڕی نزیک ببووەوە لە ١٤٠٠ دینار و ئەمەش نیگەرانیی شوفێرانی لێکەوتبووەوە و ببووە ھۆکارێک بۆ نۆرەگرتنێکی زۆری شوفێران لەبەردەم بەنزینخانەکانی ھەرێمی کوردستان.