Firdevs Yüksel
21 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٩٢ دۆلار و ٢٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بەرزبووەوە بۆ ٩٣ دۆلار و چوار سەنت و رۆژەکەی بە ٩٢ دۆلار و ٣٨ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٥، بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بە رێژەی له سهدا ١٠،٠ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٩٢ دۆلار و ٢٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٤ دۆلار و ٤٤ سەنت فرۆشرا.
نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانی خواست و دابینکردن لە بازاڕەکاندا هەڵکشان و داکشان بەخۆیەوە دەبینێت.
دوێنێ سەرۆکی بانکی ناوەندی فیلادلفیا، پاتریک هارکەر رایگەیاند کە گۆڕانکاریی لە سیاسەتی دراودا دەبێت و کەمبوونەوەی بەردەوامی هەڵاوسان بەدی بکرێت، هەربۆیە سیاسەتی بانکی ناوەندی ئەمریکا بۆ ماوەیەک سنووردار دەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی خستنەبازاڕ کە تا دێت زیاتر دەبێت، دەبێتە هاندەرێک بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان.
بڕیاری ئۆپیک پڵەس کە لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و ژمارەیەک لە وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە پێکهاتووە لە پێنجی تشرینی یەکەمدا بڕیاردرا بۆ تشرینی دووەم رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوت دوو ملیۆن بەرمیل کەمبکرێتەوە و پاکێجی شەشەمی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سەر رووسیا، بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان بۆ کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی نەوت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٩٢ دۆلار و ٩٤ سەنت بۆ ٩٣ دۆلار و ٧٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٢ دۆلار و ١٢ سەنت بۆ ٩١ دۆلار و ٣٠ سەنت بمێنێتەوە.