Ebru Şengül Cevrioğlu
20 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٣٥ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٨٣ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٣ دۆلار و ١٢ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٠، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٩٢ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٨٢ دۆلار و ٣٥ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧٨ دۆلار ٤٧ سەنت فرۆشرا.
بەهێزبوونی ئەگەری زیادبوونی سووی دۆلاری ئەمریکی و گەشەنەکردنی داتا ئابوورییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و چین بەو شێوەیەی چاوەڕوان دەکرا، رۆڵی هەبوو لە دابەزینی نرخی نەوتدا.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بەرامبەر دراوی نیشتمانیی وڵاتانی دیکە، بەهۆی ئەوەی کڕینی نەوت زیاتر لەسەر وڵاتانی دیکە دەکەوێت، بووە هۆی کەمبوونەوەی کڕینی نەوت و دابەزینی نرخەکەی.
لەلایەکی دیکەیشەوە کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا، بە بوونە هۆی ئەگەری بەرزبوونەوەی داواکاری لەسەر نەوت، دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.
ئەنیستیتۆی نەوتی ئەمریکا، مەزەندەی ئەوەی کرد کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا هەفتەی رابردوو بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتردا نزیکەی چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکات. لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بە جۆرێک بوو یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا دوو ملیۆن و ٤٦٤ هەزار بەرمیل کەم بکات.
لەلایەکی دیکەیشەوە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ستراتیجیی کە لەگەڵ یەدەگەکانی نەوتی خاوی بازرگانیی ئەمریکا هەژمار ناکرێت یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و بووەتە ٣٦٨ ملیۆن بەرمیل.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٤ دۆلار و ٣٦ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٩٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨١ دۆلار و ٦٧ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٥٦ سەنت بمێنێتەوە.