Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
دهۆك - AA
له مه‌ڕاسیمێكدا تونێلی گه‌لی زاخۆ به‌ڕووی هاتوچۆدا كرایه‌وه كه درێژییه‌كه‌ی سێ هەزارو 600 مه‌تره و شارۆچكه‌ی زاخۆ و شاری دهۆك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستیته‌وه و ماوه‌ی نێوانیان بە ئۆتۆمبێل بۆ 30 خولهك كه‌مده‌كاته‌وه.
له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌دا كه بڕی تێچووی تێكڕا 141 ملیۆن دۆلاره سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سهركۆنسولی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی لیماك هۆڵدینگ، نیهات ئۆزده‌میر ئاماده‌بوون.
تونێله‌كه كه پێكهاتووه له دوو جووت سایت و دووانیان بۆ هاتن و دووانیان بۆ چوونه و تێكڕای درێژییه‌كه‌ی حەوت هەزارو 200 مه‌تره، كاركردن تیایدا 15ی نیسانی 2013 ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به هۆی مه‌ترسیه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كاركردن تیایدا بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا.
له میانی به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی لیماك هۆڵدینگ، نیهات ئۆزده‌میر رایگه‌یاند "له‌و كاته‌وه‌ی ته‌نده‌ری پرۆژه‌كه‌مان وه‌رگرت به‌ڵێنمان دابوو له 30 مانگدا ته‌واوی بكه‌ین، ئێمه وه‌ك كۆمپانیا ئامانجمان بوو له 24 مانگدا ته‌واوی بكه‌ین. دوای ته‌واوكردنی به‌شی هه‌ره زۆری كاره‌كان به‌داخه‌وه به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ناچاربووین ماوه‌یه‌ك كاره‌كانمان رابگرین، ئێستا زۆر خۆشحاڵین به‌وه‌ی كاره‌كانمان ته‌واوكردووە".
نیهات ئۆزده‌میر گوتیشی: "ئێمه كۆمپانیایهكین كه به ئه‌ركه‌كانی خۆمان هه‌ستاوین له كاتی خۆیدا و به‌و کوالیتییەی کە پێویستە. له‌وانه‌یه كۆمپانیایه‌كی دیكه بووایه كاره‌كه‌ی به نیوه‌چڵی به‌جێهێشت با. ئێمه ته‌نها له روانگه‌ی ماددییه‌وه نا به‌ڵكو له رووی متمانهپێكردنیشهوه گرنگی به كاره‌كه‌مان ده‌ده‌ین".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی لیماك هۆڵدینگ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له رێگای كردنه‌وه‌ی ئه‌و تونێڵه هاتوچۆ و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌چن و گوتی: "كردنه‌وه‌ی ئه‌م تونێڵه بۆ توركیاش زۆر گرنگه. هاتوچۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئاسانتر ده‌بێت، به‌راورد به رێگای پێشووتر رێگا ٢٠-٢٥ خولهك كه‌متر ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها رووداوه‌كانی هاتوچۆش كه‌متر ده‌بنه‌وه".
نیهات ئۆده‌میر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه له رێگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه هه‌لی كاریان بۆ نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س ره‌خساند كه ٣٠٠یان له توركیا و ٢٠٠ی دیكه‌یشیان له عێراق بوون و گوتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له قۆناغی داهاتوو په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی هه‌ردوو وڵات وه‌ك جاران بگه‌ڕێنه‌وه ئاستی پێشوو و به‌ره‌وپێشتریش بچن".