Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
مۆسكۆ - AA
- وه‌زیری وزه‌ی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك:
-"ئاماده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنی هەردوو حكوومه‌تی توركیا و رووسیا له‌سەر پڕۆژه‌ی بۆڕیی غازی سرووشتی بۆ توركیا له‌كۆتایی نزیكبووهتەوه و ده‌مانه‌وێت ئه‌م رێككه‌وتنه تا كاتی دیداره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین كه بڕیارە هه‌فته‌ی ئاینده به‌ڕێوه‌بچێت، ئاماده‌بێت".
- "باوه‌ڕم وایه له‌ڕووی نرخی غازی سروشتییه‌وه، لایه‌نه‌كان خۆشحاڵده‌بن به‌و ئه‌نجامانه‌ی پێیده‌گه‌ین".
- "له‌به‌رئه‌وه ئێمه پشتگیریی راگرتنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ین".
وه‌زیری وزه‌ی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك رایگه‌یاند کە ئاماده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنی هەردوو حكوومه‌تی توركیا و رووسیا له پڕۆژه‌ی بۆڕیی غازی سروشتی بۆ توركیا له‌كۆتایی نزیكبووهتەوه و گوتی: "ده‌مانه‌وێت ئه‌م رێككه‌وتنه تا كاتی دیداره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین كه بڕیاره هه‌فته‌ی ئاینده به‌ڕێوه‌بچێت، ئاماده‌بێت."
نۆڤاك له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، روونكردنه‌وه‌ی گرنگیدا له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی توركیا و رووسیا له بواره‌كانی ئابووری و وزه دا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه کە بڕیاره هه‌فتەی داهاتوو سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین سه‌ردانی توركیا بكات.
نۆڤاك رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی بۆڕیی غازی سروشتی بۆ توركیا كه كڕینی غازی سروشتی راسته‌وخۆ له رووسیاوه بۆ توركیا ده‌ڕه‌خسێنێت، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
نۆڤاك گوتی: "پڕۆژه‌یه‌كی مه‌زنه و كاركردنی وردی پێویستە. ئێستا ئاماده‌كاریی رێككه‌وتنی نێوان هەردوو حكوومه‌ت له‌كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه. ده‌مانه‌وێت ئه‌م رێككه‌وتنه تا كاتی دیداره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین كه بڕیارە هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، ئاماده‌بێت".
ناوبراو وه‌بیریهێنایه‌وه كه له هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان رووسیا و توركیا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 40 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیووە.
نۆڤاك گوتی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری نێوانمان بگه‌یه‌نینه ئاستێكی به‌رزتر له ئاستی به‌رله قه‌یرانه‌كه. كاره‌كانمان له‌سه‌ر گه‌مارۆكانیش به‌رده‌وامه و ده‌مانه‌وێت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو هه‌موویان هه‌ڵبگرین".
وه‌زیری وزه‌ی رووسیا سه‌باره‌ت به دیداره‌كانی رێكخراوی ئۆپێك رایگه‌یاند، راگرتنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو بۆ راگرتنی هاوسه‌نگیی بازاڕ گرنگه و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه ئێمه پشتگیریی راگرتنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ین".