Zeynep Duyar
18 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2026
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەهمەت شیمشەک لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی NTVدا، وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە ڕۆژەڤ دایەوە.
شیمشەک ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە دوێنێ لێژنەی سەقامگیریی دارایی (FİK) کۆبووەتەوە و، ڕایگەیاند: "ئەوەی دوێنێ لە بازاڕەکان ڕوویدا کێشەی قەرز و نەختینەبوو لە ژمارەیەکی سنوورداری سندووقەکاندا، مەترسی سیستمی گشتگیر لەئارادا نییە و لە بۆرسە و بازاڕدا کێشەی پێکهاتەیی بوونی نییە".
گوتیشی: "بۆ ئەوەی مەترسی لە ژمارەیەکی سنووردار لە سندووقەکاندا نەپەڕێتەوە بۆ سەر تەواوی بازاڕ، دوێنێ ڕێکاری زۆر بەهێز گیرانەبەر و ڕێکارەکان لەم قۆناغەدا بەسن".
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا شیمشەک، باسی لەوە کرد کە ئەوەی پێویست بوو ئەنجامیاندا و، ڕایگەیاند: "بەشە کێشەدارەکەمان کەرەنتینە کرد، پرۆسەی پاکتاوکردن ئەنجام دەدرێت، متمانە لە بازاڕدا بەردەوامە و سەدا ٩٠ی بازاڕ هەرخۆی کێشە نەبوو".