Ata Ufuk Şeker,Hemın Othman Mohammed
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
بڕۆكسل - AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا گومركی زیاده بخاته سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له وڵاتانی ئه‌ورووپاوه هاورده‌ی ده‌كات، ئه‌وا به بڕی ٣٥ ملیار یورۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی بازرگانی ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌ندامی به‌رپرس له بازرگانی له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، سیسیلیا مالمسترۆم له كۆمیته‌ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا روونكردنه‌وه‌یدا.
سیسیلیا مالمسترۆم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بابه‌ته‌كانی بازرگانی له كاره پێشینه‌ییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه و پێویسته خۆبه‌دوور بگیرێت له سیاسه‌ته‌كانی بازرگانی تاك لایه‌نه.
ئه‌ندامی به‌رپرس له بازرگانی له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باسی له‌وه كرد كه یه‌كێتیی ئەورووپا له‌گه‌ڵ بازرگانی روون، گشتگیر، شه‌فاف و پشتبه‌ستوو به به‌هاكانه و خوازیارن له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوبیر به‌یه‌كه‌وه پێكهاته‌ی رێكخراوی بازرگانی جیهانی به‌هێز بكه‌ن.
سیسیلیا مالمسترۆم باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا گومركی زیاده بخاته سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ئه‌ورووپاوه هاورده‌ی ده‌كات، ئه‌وا به‌رپه‌رچی ئه‌وه ده‌ده‌نه‌وه و قبووڵی كۆتا یان سنوورداركردنی هه‌نارده‌کردن ناكه‌ن.
ئه‌ندامی به‌رپرس له بازرگانی له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بڕیار بدات به دانانی باجی زیاده له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل یان پارچه‌ی یه‌ده‌گ ئه‌وا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به بڕی ٣٥ ملیار یورۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ده‌بێت.