Safvan Allahverdi
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌دی بۆسه‌ر نشینگه سڤیله‌كانی نێو سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر شارۆچكه‌ی مەعەرەت نو‌عمان سەربە پارێزگای ئیدلب بڵاوكرده‌وه.
مۆرگان ئۆرتۆگوس رایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كات كه خه‌ڵكی سڤیل ده‌كه‌نه ئامانج و وهبیریهێناوهتهوه كه ماوه‌ی سێ مانگه هێرشه‌كانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر منداڵان و خه‌ڵكی سڤیل به‌رده‌وامه و له رووبهرێكدا كه 330 هه‌زار مرۆڤی تیادا ده‌ژی، هه‌لومه‌رجی ژیان سه‌خت بووه.