Erhan Cihan Ünal,Zahir Sofuoğlu
11 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە – AA
ڕێژەی بێکاری لە تورکیا لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەدا ٨،٥ تۆمار کراوە و ئەوەیش بە نزمترین ئاست لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ەوە دەژمێردرێت.
بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، رێژەی بێکاری لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە تورکیا بە بەراورد بە مانگی ئەیلوول، بەڕێژەی لەسەدا ٠،٥ کەمی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەی کەسانی بێکار لە تورکیا کەمی کردووە و گەیشتووەتە، دوو ملیۆن و ٩٦١ ھەزار کەس.
باسی لەوەیش کردووە کە ڕێژەی بێکاری لەنێو پیاواندا گەیشتووەتە، لەسەدا ٧،٠ و لە نێو خانمانیشدا گەیشتووەتە، لەسەدا ١١،٣.