Hamit Hüseyin
14 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
ھەولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد-سووریا ئیبراھیم برۆ لە لایەن ئاسایشی پەیەدە-وە بۆ هەرێمی کوردستان سنوورداش کرایەوە.
ئیبراهیم برۆ رۆژی هەینی رابردوو لەلایەن ئاسایشی قامشلۆ دەستگیرکرا و شەوی رابردوو لە سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان سنوورداش کرایەوە.
لەم بارەوە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا نوری بریمۆ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "شەوی رابردوو پەیەدە ئیبراھیم برۆی بۆ سنووری ھەرێمی کوردستانی ھێناوە و سنوورداشی کردووەتەوە و لە ولاتی خۆی دوور خراوەتەوە".
بریمۆ ھەروەھا گوتیشی: "بڕۆ هەر ئەو کاتە خۆی گەیاندووەتەوە هێزەکانی پێشمەرگە و خۆی پێ ناساندوون".
ئێبراهیم برۆ لەدایکبووی 1965ی شاری عامودایە و بە هۆی چالاکییەکانی سیاسی چەندین جار لە لایەن رژێمی سووریاوە دەستگیر کراوە و لە ساڵی 2000ەوە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی یەکێتی کورد و لە 2006 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2013 بەپرسیارێتی سکرتێری ئەم پارتەی وەرگرتووە و زیاتر لە یەک ساڵە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد-سووریا دەکات.