Muhammet Ali Kemal
14 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
واشنتۆن
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەنێوان رۆژانی ٢٢ تا ٢٥ی ئاب سەردانی تورکیا دەکات.
لە روونکردنەوەیەکی نووسراودا کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بایدن لەنێوان رۆژانی ٢٢ تاوەکو ٢٥ی ئاب سەردانی هەریەک لە لیتوانیا، تورکیا و سوید دەکات.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە ''بایدن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، لە ئەنقەرە لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری ئەو وڵاتە، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ژمارەیەک بابەتی گرنگ کە پەیوەستن بە ئەنقەرە و واشنتۆنەوە تاوتوێ دەکات''.
باس لەوەشکراوە کە جۆ بایدن لە سەردانیدا بۆ لیتوانیا و سوید لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو دوو وڵاتە کۆدەبێتەوە.