Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
21 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
مەدرید
دوای ئەوەی بڕیارە گرێبەستی سپۆنسەریی کۆمپانیای نایک بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٨ تەواو بێت، کۆمپانیاکە گرێبەستەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ تازە کردەوە.
بۆ یەکەم جار لەساڵی ١٩٩٨ کۆمپانیای نایک گرێبەستی سپۆنسەریی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا ئیمزا کرد و لەئێستادا ئەو گرێبەستە تا ٢٠٢٦ تازە کراوەتەوە.
دوای راگەیاندنی رەهەندی ئابووری رێککەوتنەکەی لەگەڵ کۆمپانیای نایکدا، یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای کردووە کە لەم وەرزەدا یانەکە بڕی ١٥٥ ملیۆن ئیۆرۆ داهات بەدەست دەهێنێت.
تائێستا گەورەترین بڕی سپۆنسەریی لە گرێبەستی نێوان یانەی مانچستەر یونایتد و کۆمپانیای ئەدیداسدا کراوە کە برەکەی گەیشتۆتە ٩٦ ملیۆن دۆلار.