Sangar Hamad Azeez
01 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2015
دوێنێ چوارشەممە یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا بەڕێوەچوو و تێیدا لە گروپی بی یانەی مانچستەر یونایتد بە پشتبەستن بە خاک و هاندەرانی بە دووگۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی فۆلفسبۆرگی ئەڵمانی بردەوە.
لەگەڵ دەست پێکردنی یارییەکە یانەی میوان گۆڵی یەکەمی لەلایەن یاریزان کالیگوریەوە تۆمار کرد.
دواتر مانچستەر یونایتد کۆنتڕۆڵی یارییەکەی گرتە دەست و تا لە خولەکی ٣٤دا یاریزان خوان ماتا لە رێگای پەناڵتیەوە گۆلی بەرامبەری بۆ یانەی مانیۆ تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
دواتر لە گێمی دووەم یانەی مانچستەر یونایتد لە خولەکی ٥٣دا گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی لەلایەن بەرگریکار کریس سمۆلینگ تۆمار کرد و بەم ئەنجامەش سێ خاڵی یەرییەکەی بەدەست هێنا.