Abdullah Coşkun
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
بینگۆل - AA
لە ئاکامی ھێرشی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شارۆچکەی یەدیسوی سەر بە پارێزگای بینگۆل، سەربازێکی تورکیا گیانی لەدەستدا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیران، چەند سەربازێکی سوپای تورکیا لەکاتی ھاتنە دەرەوەیان لە بنکەی جەندرمەی گوندی کابایال لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە ھێرشیان کراوەتە سەر.
لە ئەنجامی ھێرشەکە سەربازێکی تورکیا گیانی لەدەستدا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.
سەربازە بریندارەکان دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەی گشتی بینگۆل گواسترانەوە.
ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە ناوچەکەدا بەردەوامە.