Niğmet Koşarhan
23 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
بینگۆل - AA
دانیشتوانی شارۆچكه‌ی گه‌نجی سه‌ربه پارێزگای بینگۆل كاردانه‌وه دژی په‌لاماره‌كه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه نیشان ده‌ده‌ن كه له شارۆچكه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامیان دا.
ئێواره‌ی دوێنێ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و شارۆچكه‌یه زرێپۆشێكی پۆلیسیان كرده ئامانج.
ئه‌مڕۆ زیانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وت كه به‌هۆیه‌وه دوو خوێندنگه، ناوه‌ندێكی كولتوری، نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك خانوو و ئۆتۆمبێل زیانیان به‌ركه‌وتووه.
دانشتوانی شارۆچكه‌كه‌ش كاردانه‌وه دژی په‌لاماره‌كه نیشان ده‌ده‌ن و به‌نه‌فره‌تی ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له دانیشتوانانی شارۆچكه‌كه كه بژێویی ژیانی به تراكتۆرێك په‌یدا ده‌كات گوتی: "خودا سزای ئه‌وانه بدات كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه. هه‌میشه لێره تراكتۆرهكانمان راده‌گرین و ده‌ڕۆینه‌وه".
له‌ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌دا كه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدرا و زرێپۆشێكی پۆلیسی كرده ئامانج، پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سیش بریندار بوون كه شه‌شیان كارمه‌ندی ئه‌منی بوون.