Ramal Mahmood
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2016
ئورفە
دوای رنین و کۆکردنەوەی ترێ لە رەزەکانی شارۆچکەی خەلفەتی، هاووڵاتییان بە رێگای باوەکانی ناوچەکە، دۆشاو و باسوق وسجوقی لێ دروست دەکەن.
هاووڵاتییانی گەڕەکی ئۆرتایۆڵ دوای رنینی ترێ و گوشینی دەیخەنە ناو مەنجەڵی گەورە و دەیکوڵێنن و بە رێگا باوەکانی ناوچەکە، دۆشاو و باسوق وسجوقی لێ دروست دەکەن.
دانیشتوویەکی گەڕەکەکە بەناوی مەهمەت ڤوراڵ لە لێدوانێکیدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئەو ترێیەی رەنێوی دێنن بە هەرەوەزری لەگەڵ خەڵکی گەڕەک دۆشاو و باسوق وسجوقی لێ دروست دەکەن. بەتایبەتیش لە وەرزی زستاندا بۆ میوانانی دادەنێن.
ڤوراڵ، ئاماژەی بەوە دا وێڕای ئەوەی کارەکە هەندێک زەحمەتە، بەڵام هەوڵدەدەن تاموچێژی نەریتی ناوچەکە لە ڕێی بەرهەمهێنانی دۆشاو و باسوق وسجوق بهێننەوە دی.