Abdullah Shukur
17 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2016
حەلەب
لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی رژێمی ئەسەد و سوپای فەتحی ئۆپۆزسیۆن لە باشووری شاری حەلەب، ٣٠ کەس لە ریزەکانی رژێمی ئەسەد کە چەکدارانی ئێرانی و عێراقیشیان تێدابوو کوژران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ناوخۆ وەرگیراون، رژێمی ئەسەد بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا ھێرشی کردووەتە سەر گوندی حیلسەی باشووری حەلەب.
لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانەش ٣٠ کەس لە ریزەکانی رژێمی ئەسەد کە چەکدارانی ئێرانی و عێراقیشی تێدایە کوژراون. ھاوکات چەکدارێکی حزبوڵاش لە لایەن سوپای فەتحەوە وەک بارمتە دەستگیر کراوە.
سوپای فەتح لە دوای شەڕ و پێکدادانێکی توند توانی گوندەکانی حیلسە، کاراسی، زەیتان لە دەستی رژێمی ئەسەد دەربھێنێتەوە.