Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2015
سه‌رچاوه لۆکاڵییهلان لهحهلهبهوه له روونکردنه‌وه‌یاندا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌یه‌ده ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێکی سڤیل کردووه و هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن وه‌ڵامی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی په‌یه‌ده‌یان داوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان رایانگه‌یاند: "له‌نێوان ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی فه‌تحی و هێزه‌کانی په‌یه‌ده له شێخ مه‌قسود ژماره‌یەک رێکه‌وتن سه‌باره‌ت به ناوچه‌که ئه‌نجام درابوون. به‌پێی ئه‌و رێکه‌وتنانه هێزه‌کانی په‌یه‌ده نابێت هێرش بکه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبێله سڤیل و سه‌ربازییه‌کانی که به رێگه‌ی کاستێلۆدا تێ دەپهڕن. هه‌ر به‌پێی ئه‌و رێکه‌وتنانه نه‌ده‌بوو راڕه‌وێکی تێپه‌ڕین بۆ هێزه‌کانی رژێم له شێخ مه‌قسود بکاته‌وه".
سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی په‌یه‌ده له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌رێگه‌ی کاستێلۆوه تێپه‌ڕیون، ژماره‌یه‌ک که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و برینداربوون و رایانگهیاندرا کە "هێزه‌کانی په‌یه‌ده به‌پشتبه‌ستن به هێزه‌کانی رژێم و هاوپه‌یمانانیان ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیان له شێخ مه‌قسود ده‌ستگیرکردووه و هه‌وڵیان داوه راڕه‌وێکی تێپه‌ڕین بۆ هێزه‌کانی رژێم له شێخ مه‌قسود بکه‌نه‌وه. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن هێرشیان کرده سه‌ر هێزه‌کانی په‌یه‌ده".