Sangar Hamad Azeez
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکی نووسینگەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە بەیروت، لیز سڵای لە میانی گوتارێکی لە رۆژنامەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کەوا حکوومەتەکەی ئۆباما پشتیوانی یەپەگە باڵی سەربازی پەکەکە لە سووریا دەکات.
سڵای کە لە سەردێری گوتارەکەی نووسیویەتی 'پشتیوانی سەربازی ئەمریکا بۆ چەکدارە کوردە چەپڕەوەکانی سووریا هیوا بەگرووپەکە دەبەخشێت" تیایدا رایدەگەیەنێت "ئەمریکا لە دوو ساڵی رابردوودا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش مەشق و راهێنان بەیەپەگە دەکات و پشتیوانی سەربازی ئەو گرووپە دەکات، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کەوا ئەو گرووپە دەست بەسەر هەندێک شوێندا بگرن کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی عەرەبن بەواتایەکی دیکە ئەمریکا خزمەتێکی گەورەی پەیەدە دەکات لە ناوچەکە".
ئەو نووسەرە لە گوتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە داگیرکردنی ئەو ناوچانەی کە زۆرینەی عەرەبن لەلایەن شەرکەرە کوردەکانەوە نەک تەنها دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی دوژمنایەتی لە ناوچەکە بەڵکو پێکدادانەکانیش فراوانتر دەکات و دەڵێت "ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا هاوپەیمانانی ناتۆ و تورکیای ناڕەحەت کردووە".
لە گوتارەکەدا ناوبراو تیشک دەخاتە سەر کاردانەوەی ئەنقەرە لە بەرامبەر پشتیوانی ئەمریکا بۆ یەپەگە و دەڵێت "ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا وای لە تورکیا کرد دەست بەپشتیوانی ئەو عەرەبانە بکات لە ژێر ناوی سوپای سووریای دیموکرات کە خاکەکانیان لە لەلایەن یەپەگەوە داگیر کراوە".
سڵای ئاماژە بەوە دەکات کە سوپای سووریای دیموکرات کە سێ لەسەر چواری شەڕکەرەکانی کوردن و لەلایەن ئەمریکاوە دانیان پێنراوە کاریان ئەوەیە هەوڵدەدەن بەر لە پشتیوانییەکانی ئەمریکا بگرن بۆ یەپەگە و رایدەگەیەنن کەوا رێگە نادەن ئەو چەکانەی ئەمریکا بگاتە دەست چەکدارانی یەپەگە.
لیز سڵای ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی "بەرەنگاربوونەوەی داعشدا" لەژێر چاودێری راوێژکار و تیمە تایبەتییەکانی ئەمریکا لەگەڵ مەشق و راهێنان بەچەکدارانی یەپەگە لە رووی ئایدلۆجیایشەوە پەروەردە کراون. سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا هەژموونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەسەر پەیەدە زۆرە و تێڕوانینەکانی ئەو وەک ئایدۆلۆجیای رەها لە پۆلەکاندا دەخوێنرێت.
لیز سڵای تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی دووفاقی هەیە لە سیاسەتی ئەمریکا بەوەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراویکی توندڕەوی وەک داعش پشتگیری سەربازی لە پێکهاتەیەک دەکات کە سەردەستی رێکخراوی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە ئەمریکا خۆی بەرێکخراوێکی تیرۆریستی لە قەڵەمی داوە، دەکات.
سڵای بەبیری هێناوەتەوە کە دوای گرتنەوەی منبج ئەمریکا رایگەیاند کە چەکدارانی یەپەگە لەوێ دەکشێنەوە و بۆ چەکدارە عەرەبە خۆجێیەکان بەجێی دەهڵێن. بەڵام لە راستیدا ئاوا نییە. ئاماژەی بەوە داوە کە رێژەی زۆرینەی ئەو چەکدارە عەرەبانەی ئیدارەی منبج دەکەن لە هێڵی پەیەدە نزیکن و جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە لەگەڵ یەپەگە، تورکیاش هەست بەمە دەکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا ئەو گرووپە ٢٥٠ کەسیەی لەژێر چاودێری سەربازی ئەمریکا راهێنانیان پێ کرا، لەلایەن ئەنجوومەنی سەربازی منبجەوە لەبری ئەوەی رەوانەی رەققە بکرێن لە دژی داعش، رەوانەی حەلەب کران بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو کە لەلایەن تورکیاوە هاوکاری دەکرێن.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو کە لە ئۆپەراسیۆنی ئەلباب لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا بەردەوامە و دواتر هێزەکان بەرەو منبج بەڕی دەکەون و لە چەکدارانی پەیەدە پاکی دەکەنەوە.