Sangar Hamad Azeez
02 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2017
کەرکووک -AA
مانگی سووری تورکی، گۆشتی قوربانی بەسەر ئەو خانەوادانە دابەش کرد لە کەرکووک کە بەهۆی جەنگی داعشەوە ئاوەرەبوون.
لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەرێوبەری بەش لە مانگی سووری تورکی ریفات بۆیاجیئۆغڵو، گوتی: " گۆشتی قوربانیمان بەسەر ٧٥٠ خێزان دابەش کرد لە کەمپی یەحیاوە".
لەبەرامبەردا بەڕێوبەری کەمپی یەحیاوە شوعەیب قەسابئۆغڵو سوپاسی حکوومەتی تورکیا و سەرکۆماری وڵاتەکە ئەردۆغان کرد بۆ یارمەتییەکان.
کەمپی یەحیاوە ئەو خێزانە تورکمانانەی تێدا داڵدە دراوە کە بەهۆی جەنگی داعش لە تەلەعفەر ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و ئاوارە بوون.
مانگی سووری تورکیا، دوێنێ لە ژمارەیەک چالاکی مرۆییدا ١٥٠ رەشەوڵاغی کردە قوربانی و گۆشتەکەی بەسەر لێقەوماوانی جەنگی داعش لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکرد.