Salih Bilici
24 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2015
هەولێر
مانگی سووری تورکی لە هەولێر ١٠٠ ئاژەڵی کردە قوربانی و گۆشتەکانی بەسەر پەنابەران لە هەرێمی کوردستاندا دابەش کرد.
قوربانییەکە لە قەسابخانەیەکی شاری هەولێر ئەنجام درا و تێدا مامۆستایەکی ئاینی سەرپەرشتی دەکرد کە لەلایەن ئەو خێرخوازانەوە وەک بریکار راسپێردرابوو کە لە تورکیا پارەکەیان بەخشیبوو.
بەرپرسی مانگی سووری تورکی لە عێراق شەفەق لۆستار بە پەیامنێر ئاژانسی ئانادۆڵۆی راگەیاند: "هاووڵاتیانمان لە تورکیا بۆ قوربانی کردنی ١٠٠ ئاژەڵی لە هەولێر مانگی سووری تورکیان راسپارد، گۆشتەکان بەشێوەی پاکەت ئامادە دەکەین، لە هەولێر، کەرکوک، پردێ، دهۆک و سلێمانی بەسەر سێ هەزار خێزان دابەشی دەکەین".